بەبۆنەی جەژنی بەرۆژ بوون پارێزگاری نەینەوا سێ رۆژ دەوامی بۆ ئێزیدییەکان کردە پشوو

ناوخۆ
  • 15-12-2024, 20:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،بەبۆنەی جەژنی بەرۆژوو بوون بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بۆ پێکهاتەی  ئێزیدی لە موسڵ کرایە پشوو.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی"عەبدولقادر دخیل " پارێزگاری نەینەوا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : پارێزگاری نەینەوا ڕێنماییدا کە ڕۆژانی (17 - 18 - 19)ئەم مانگە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی دەوڵەت پشووی فەرمی بێت بۆ پێکهاتەی ئێزیدی ،بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووگرتن و هیوای جەژنێکی پرخێرو خۆشی بۆ سەرجەم برایانی ئێزیدی خواست کە بە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراقمان و پارێزگا خۆشەویستەکەمان خۆشیەکانیان بگێرن.