بەغدا-INA
ئێوارەی ئەمرۆ یەكشەممە ، بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین روویدا و هاووڵاتییانیش هەستیان پێ كردووە.
وەزارەتی گواستنەوە لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : کاتژمێر 5:58 خولەكی ئێوارەی ئەمرۆ لە نزیك شارۆچكەی( شەرگات ) لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بوومەلەرزە رووی دا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هێزی بوومەلەرزەكە 2.8 بووە بە پلەی رێختەر و لە قوڵایی 5 كیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە روویداوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هاووڵاتییانی ناوچەكە هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێك بەهۆی بوومەلەرزەكە تۆمار نەكراوە.