بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەك شەممە" محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان کرد ، کە یاساکە دەیانگرێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی و جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران ،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد ،بۆ تاوتوێکردنی ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و خوێندکارە یەکەمەکان بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراک و هەروەها دەرەجەی وەزیفی بۆ پسپۆڕانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی دارایی ڕاسپێردراوە کە دوایین لیستەکانی ئەنجومەنی خزمەت پەسەند بکات سەبارەت بە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و دەرچووی یەکەمەکان، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندنی وەجبەی دووەمی ئەو کەسانەی کە لە ئەو دوو بەشەی دیاریکراون.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :
پێویستە وەزارەتی تەندروستی پەلە بکات لە پێشکەشکردنی پەلە وەزیفیە پێویستیەکانی بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە دامەزراندنی زۆرترین دەرچووی کۆلێژەکانی پزیشکی و دەرمانسازی و پەیمانگا پزیشکییەکان کە یاسای پلەبەندی پزیشکی و پسپۆڕانی تەندروستی دەیانگرێتەوە.