وەزارەتی دارایی ناردنی مووچەی مانگی 11 ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 15-12-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەك شەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی،پێشوازی لەوەفدێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم کرد،بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە : کە تیف سامی لەگەڵ وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چارەسەرکردنی تێبینیە داراییەکان کردوە.
    وەک ڕاگەیەندەراوەکە ئاماژەی پێداوە : وەفدەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی "ئاوات جەناب نوری " وەزیری دارایی و ئەندامیەتی "ئومێد سەباح " سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  و "ئامانج ڕەحیم " سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و "فارس عیسا " سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم و "عەبدولحەکیم خسرەو " سەرۆکی فەرمانگەی  بەدواداچوون و هەماهەنگی و "ڕیباز عەباس مەحمود " ڕاوێژکاری وەزارەتی دارایی و "کوفان تەحسین" بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری و "ئەبوبەکر عەبدوڵڵا " بەڕێوەبەری گشتی بودجە و "مەریەم عوسمان " بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی و "عەبدوڵڵا ڕەمەزان مەعروف " شارەزای دارایی، کە بەئامانجی تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم  سەردانی وەزارەتی داراییان کردوە.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی لە کۆبوونەوەکە ڕێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانەی خواروە کراوە : 
    کۆبوونەوەکە ڕێکەوتنی بەخۆوە بینی لەسەر:
    ◾ ناردنی وەفدێکی تەکنیکی لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی یارمەتیدانیان لەهەموارکردنەوەی حیساباتی وردبینی مانگانەی پەیوەست بە خەرجیی مووچە و خانەنشینی بەپێی گشتاندنی ژمارە (2421) ی فەرمانگەی ژمێریاری لە 30/1/2024
    ◾ بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران  ڕێوشوێنی خێرا دەگیرێتەبەر بۆ  ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 11
    ◾ئەنجامدانی گواستنەوەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ناڕێکییە داراییەکانی پەیوەست بە شایستەی خانەنشینان كە بڕی (430) ملیار دینارە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەکانی (5/یەکەم)و (77/یەکەم) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (13) بۆ ساڵانی (2023، 2024، و 2025)، لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت.
    ◾ئەو تێبینیانەی کە دەمێننەوە لە ماوەی (10) ڕۆژدا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزاری تەکنیکی، لە ئەمڕۆوە 15ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات، ئەمە لەپاڵ پێداچوونەوە بە کارەکانی ئەو لیژنەیەی کە بەپێی فەرمانی دیوانی ژمارە (24660) پێکهێنراوە،کە پێویستی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێم هەیە لە لیژنەی ئاماژەپێكراو. 
    ◾هەرێم پابەندە بە پێدانی شایستەیی موچەی مانگی تشرینی یەکەم کە لەلایەن بەشی ژمێركارییەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت، هەروەك بەردەوامی گفتوگۆ و بەدواداچوون لەگەڵ لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە (24660)بۆ دیراسەکردنی ئەو پرسە، بەوجۆرەی كە خانەنشینانی هەرێم بەپێی یاسای خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەوڵەتی ساڵی 2019 بگرێتەوە.