بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران، پشتیوانی عێراقی بۆ یەکڕیزی خاکی سوریا و پاراستنی ئاشتی مەدەنی و مافی کەمایەتییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتی و کەلتووری و نەژادی و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،پێشوازی لە "محەمەد ئەلحسان" نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و لەدیدارێکدا،پێداچوونەوە بە پەیوەندی و بەرنامە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرا، و گفتوگۆش لەسەر دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سوریا لەسەر گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە کرا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارەکەدا باس لە هەوڵەکانی حکومەت کرا لەسەر پلانەکانی لە پرسی چاکسازی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کەرتەکانی دیکە بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت،هەروەك هەڵوێستەکانی حکومەت بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەپێدان لە عێراق کرایەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی ناوچەکە و سوریایان بەتایبەت تاوتوێکرد،لەو ڕوانگەیەشەوە،سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سوریا و پاراستنی ئاشتی مەدەنی و مافی کەمینەکان و فرەچەشنی کۆمەڵایەتی و کولتووری و نەتەوەیی و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و یارمەتیدانی سوریاییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە .
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەلایەن خۆیەوە "محەمەد ئەلحسان"ستایشی هەنگاوەکانی حکومەتی کرد لەبواری چاکسازی و ئەو هەنگاوانەی کە لە بوارەکانی گەشەپێدان ناویەتی،ئەوە جگە لە هەڵوێستی ڕوونی لەسەر ڕووداوەکانی سوریا،و ئامادەیی بۆ یارمەتیدانی گەلی سوریا و گەلانی لوبنان و فەلەستین.