هەولێر-INA
ئەمرۆ یەک شەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بەرهەم ساڵح کرد.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە : لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق "بەرهەم ساڵح" کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرد و هەروەها تاوتوێی بابەتە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.