بەغدا-INA
ڕۆژی یەکشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار ، لە بەغدا پێشوازی کرد لە" محەمەد ئەلحسان " نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە : لەدیدارێکدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی ناوچەکە کرا و بەتایبەتی پێشهاتەکانی سوریا و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بەچارەسەر بۆ قۆناغی گواستنەوە کە گەرەنتی یەکڕیزی و سەقامگیریی سوریا و مافەکانی گەلەکەی بکات
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆک کۆمار پێویستی ڕۆڵی نێردەی نێودەوڵەتی لەپشتیوانیکردن لەسەقامگیری و گەشەپێدان لەعیراق و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەداکانی ئێستادا ڕوونکردەوە .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگی تێڕوانینی جەنابی مەرجعی باڵا سەید عەلی سیستانی کردەوە لەبەر ڕۆشنایی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرۆشی بۆ سەقامگیری عێراق و دوورخستنەوەی لە گرژییە ناوچەییەکان.
هەر بەگوێروی ڕاگەیەندراوەکە : لای خۆیەوە" محەمەد ئەلحسان" پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکانی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی بەردەوامی ئەو دەستکەوتانەی لەعیراقدا بەدەستهاتوون لەئاستی ئاسایش و گەشەپێدان و هەوڵدان بۆ بەهێزکردنیان.