بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پلاندانان بە سەرکەوتوویی تەواوکردنی قۆناغی سێیەم و کۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبووانی لە عێراق ڕاگەیاند.
وەزارەتی پلاندانان لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە : تەواوی چالاکی و قۆناغەکانی کارکردن لە سەرژمێریەکەدا سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمارکردووە، قۆناغی کۆتاییش قۆناغی کۆکردنەوەی زانیاری وردە بوو لەسەر تایبەتمەندییەکانی ژیانی دانیشتووان، دوای ئەوەی لەقۆناغی یەکەم و دووەم تۆمار و ژماری بلۆکەکاکان بوون .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرژمێرییەکە سەرجەم پارێزگارەکانی عێراقی گرتەوەو، بە هەرێمی کوردستانیشەوە،هەروەها ناوچە دوورەدەستەکان و کۆچەرییەکان و دامەزراوەی جۆراوجۆرەکانی گرتەوە،کە
ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەنجامدرا و بۆ یەکەمجارە دوای 37 ساڵ سەرژمێری گشتگیر لە عێراق ئەنجام بدرێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە لە مانگی شوباتی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت، دوای تەواوکردنی پرۆسەکانی پۆلێنکردن و خشتەکردن و کۆدکردن و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی وردی داتای گشتگیر کە تایبەتمەندی ژیانی تەواوی دانیشتووان دەگرێتەوە.