بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،وەزارەتی گواستنەوە ڕاگەیاند: کە زیاتر لە 600 فڕۆکە ڕۆژانە ئاسمانی عێراق دەبڕن.
"عەباس بەیزانی" بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ فڕۆکەخانە و بەڕێوەبردنی کەشتیوانی ئاسمانی لە وەزارەت، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئاسمانی عێراق تێپەربوونی 600 گەشتی فرۆکەی بەئاسمانیدا رادەگەیەنێت،کە خۆی لە فڕۆکە تێپەڕیوەکان (ترانزێت) بەئاسمان و گەشتەکانی هاتن و ڕۆشتن لە فڕۆکەخانەکانی عێراق دەبینێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا : هاتوچۆی ئاسمانی بۆ گەشته ئاسمانییەکانی هاتوو و ڕۆیشتن و ترانزێت لەعێراق بە ڕێژەی (600 بۆ 630) فڕۆکەی تێپەڕبوون لە ڕۆژێکدا،هەڕوەها لە (110 بۆ 120) فڕۆکەی هاتن و رۆیشین له ڕۆژێکدا بۆ عێراق تۆمار دەکرێت.
جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم ئامارانە گرنگی ئاسمانی عێراق وەک ڕێڕەوێکی گرنگی سەلامەتی لە ناوچەکەدا دەردەخەن و ستایشی هەوڵەکانی کارمەندانی ڕێنیشاندەری ئاسمانی کرد کە یارمەتیدەر بوون لە دابینکردنی هاتوچۆی ئاسمانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە گەشتیاران و هێڵە ئاسمانییەکان.
ئاماژەی بەوەشدا : کە کۆمپانیای گشتی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و گەشتی ئاسمانی بەردەوامە لە کارکردن،بە پاڵپشتی و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی "ڕەزاق موحەیبس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە بۆ پەرەپێدانی توانای ژێرخانی ئابووری لە عێراق.