بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"عۆن زیاب "وەزیری سەرچاوەکانی ئاو،کەمبوونەوەی خوێی لە ئەهوارەکانی جەبایش و زیادبوونی سامانی ماسی و ئاژەڵی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بۆ سەقامگیری دۆخی بەخێوکەرانی گامێش کرد.
"عۆن زیاب " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : وەزارەت هەندێک ڕێوشوێنی گرتۆتە تەبەر بۆ پاراستنی ناوچەی قوڵی ئەهەوارەکان، بۆ پاڵپشتیکردنی بەخێوکەرانی گامێش.
ئاماژەی بەوەشدا : دانیشتووانی ناوچەی ئەهوارەکان ستایشی ئەو ڕێوشوێنانەیان کرد کاتێک سەردانیان کردم.
ڕاشیگەیاند :لەناوچەکانی جەبایشدا،ڕێگامان بۆ چەندین ڕووبارمان کردۆتەوە بە ئامێری هەڵکەندن و توانیمان ناوچەیەکی قووڵ هەڵکەنین وەک درێژبوونەوەی ڕووبارەکانی ئەبو سۆبات و سەباغیە کە ئاو بۆ بەخێوکەرانی گامێش دابین دەکات کە لە کەناری ئاوەڕۆکە دەژین.
جەختیشی کردەوە : کە دۆخی بەخێوکەرانی گامێش لە ئێستادا سەقامگیرە، ئەمەش بەشایەتی دانیشتوانی ئەو ناوچانە،کە دووپاتیان کردۆتەوە کە ئەمساڵ پەتاکە باشتر بووە لەبەر دوو هۆکار: یەکەم هەڵکەندن بۆ دڕێژکردنەوەی ڕەیرەوی ئاوی بۆ بەخێوکەرانی گامێش،و دووەم بڕێکی زۆر ئاو لە کەناری ڕووباری فوراتەوە دێت.
ڕوونیشیکردەوە : بەشی سەرەکی ئاوی شارەکە لە ڕووباری دیجلە دەڕوات،نەک لە ڕووباری فورات،چونکە ڕووباری فورات بەهۆی بەنداوەوە لە ناوچەی جەبایش بەتەواوی پچڕاوە،لە ئێستادا ئێمە ئاو لە ڕووباری دیجلەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی دابین دەکەین.
ووتیشی : چڕی خوێ لە ئاوی جەبایشدا مامناوەند بووە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەخێوکەرانی گامێش هەبووە،کاتێک چڕی خوێ دەگاتە 1500، زۆر بە قبوڵکراو دادەنرێت،لەکاتێکدا لە ساڵانی پێشوودا گەیشتووەتە زیاتر لە 3500،کە ئێستا کوالیتی ئاوەکە باشترە و هۆکارە بۆ گەشەکردنی باشتری ڕووەکەکانی وەک قامیش و جۆری ڕەوەکی زەل ، جگە لە گژوگیا ئاوییەکان کە سەرچاوەی سەرەکی خۆراکن بۆ گامێشەکان.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : کەمبوونەوەی خوێ لە ئاوەکانی جەبایشدا کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر پاراستنی سامانی ماسی، بەو پێیەی ئاوەکە جێگیرە و کوالیتییەکی باشی هەیە ، هەروەها کاریگەری ئەرێنی هەبووە لە هەندێک ناوچەی کشتوکاڵی سادەی تەنیشت ئەهوارەکان.