وەزیری ناوخۆ ستراتیژیەتێکی تایبەت بۆ کارکردن لە ساڵی 2025سەبارەت بە ڕووبەڕووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرا دەکات

ناوخۆ
  • 15-12-2024, 12:50
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،ستراتیژێکی تایبەتی بۆ کارکردن لە ساڵی 2025 سەبارەت بە ڕووبەڕووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرا کرد.
    وەزارەتی ناوجۆ لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی دەستەی بۆچوونی وەزارەتەکەی کرد تاوتوێ چەندین بڕیاری گونجاویکرد،هاوکات گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک تەوەری پێشنیازکراو بۆ پەرەپێدانی کاری ئەمنی و خزمەتگوزاری لە سەرجەم جومگە و پێکهاتەکانی وەزارەتدا کرا.
    "شەمەری " جەختی لە پێویستی چڕکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکانی بەرپرسیارێتیدا کردەوە،بەتایبەت لەسەر گرنگیدان بە مەلەفی سنووری نێودەوڵەتی،و دڵنیابوون  لە دۆخی سنوور.
    وەزیری ناوخۆ تەئکیدی لەسەر  بەدواداچوون بۆ کاری بنکەکانی پۆلیس و بە ئەلیکترۆنی کردن و سیستەم کردن کردەوە بەو پێیەی بابەتێکی زۆر گرنگە و پێویستە سەرجەم فەرماندەکان پێداویستییە تایبەتەکانی یەکەکانیان بزانن، و بەدواداچوون بکەن لەسەر هەموو بوارەکانی کەرتی بەرپرسیارێتی کارەکانیان.
    ئاماژەی بەوەشدا : ستراتیژیەتی تایبەت هەیە بۆ کارکردن لە ساڵی 2025 بۆ  بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان.