سبەی لە چوار پارێزگا سەرما دەگاتە ئاستی بەستەڵەک

ناوخۆ
  • 15-12-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکات لە چوار پارێزگا پلەکانی سەرما بگاتە حاڵەتی بەستن .
    دەستەی کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : بۆ سبەی دووشەممە،لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، و لە ناوچەکانی باشووریش ساماڵ بۆ  هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێەوە  لە ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەب: پلە گەرما  لە بەغدا و دیالە و بابل و کەربەلای پیرۆز و واست 16 پلە دەبێت و لە سەلاحەدین و کەرکوک و دەهۆك  14 پلەو لە نەینەوا 15 پلە و لە میسان و نەجەف 18 پلە و لە دیوانیە و زیقار و  موسەننا  و بەسرە 19 پلە دەبێت .
    لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : نزمترین پلەکانی گەرما لە دهۆک 2 پلە و لە هەولێر -02 و لە نەینەوا -00 و لە سلێمانی -02 و لە بەغدا -1 پلەی سیلیزی دەبێت، هاوکات لە بەسرە و موسەنناش 4 پلەی سیلیزی دەبێت.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی سێ شەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەکانی باکور ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان .
    ڕاگەیەندراوەکەی دوستەی کەشناسی، ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو  ئاسمان ساماڵ دەبێت  لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت  لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوش  دەستەکە پێشبینی دەکات : کە ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرزدەبنەوە و لە باکووریش نزیک دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو.