بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دوو شەممە، بریاریدا لایەنە پەیوەندیدارەكان هەموو ئەو رێوشوێنانە بگرنە بەر كە متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دەگێرینەوە. لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی نوێنەران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" بریاریدا لایەنە پەیوەندیدارەكان هەر یەكەو بەپێی تایبەتمەندی خۆی هەموو ئەو رێوشوێنانە بگرنەبەر كە متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دەگێرنەوە، لە دانیشتنەكەدا بڕیاریش دراوە دەنگی دەرەوەی وڵات جگە لە دەنگی مەسیحییەكان لەگەڵ دەنگدانی تایبەتی ئاوارەكان لە ئەنبار و سەڵاحەدین و نەینەوا و دیالە هەڵبوەشێنرێتەوە". تەئكیدیش دەكاتەوە " ئەگەر لە ژماردنی دەستیی لە سەدا 10ی دەنگەكان هەر كەموكوڕیی و ساختەكارییەك دەركەوت، ئەوا رێژەكە بەرزدەكرێتەوە بۆ لەسەدا 25 ئەگەر لەو بارەشدا بوونی ساختەكاری سەلمێندرا پێویستە تەواوی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێتەوە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات