قاهیرە - INA- ئەحمەد ساڵح
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی، پەرلەمانتار ئەحمەد جبوری ئەمڕۆ شەممە، پشتڕاستی كردەوە كە بەغدا میوانداری دانیشتنی پەرلەمانی عەرەبی دەكات لە مانگی نیسانی 2025، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامدانی لوتكەی عەرەبی لە پایتەخت هەروەها ساڵی داهاتوو دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ڕۆڵی سەرەكی عێراق لە پرسە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكان.
جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەغدای پایتەخت، میوانداری دانیشتنی پەرلەمانی عەرەبی دەكات لە مانگی نیسانی ساڵی 2025ی داهاتوو، كە پێش بەڕێوەچوونی لوتكەی عەرەبی لە بەغدای پایتەخت دەبێت، ئاماژەی بەوەشكردمیوانداری دانیشتنەكە و لوتكەی عەرەبی ڕۆڵی سەرەكی عێراق لە پرسە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكان بەرز دەكاتەوە.
جبوری ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق بە حكومەت و پەرلەمان و گەلەكەیەوە پاڵپشتی سەرجەم پرسە عەرەبییەكان دەكات و ڕوونیشیكردەوە، سەبارەت بە پرسی فەڵەستین پشتیوانیی بۆ پێشنیاری عێراق بۆ دامەزراندنی سندوقێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی غەززە ئاماژەی پێكرا.
سەبارەت بە پرسی سوریا جبوری ڕوونیكردەوە : پەرلەمانی عەرەبی دووپاتی كردەوە كە ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلی سوریا بۆ دیاریكردنی چارەنووسی خۆیان لە ڕێگەی پرۆسەیەكی سیاسییەوە كە بە سەرپەرشتی وڵاتانی عەرەبی و كۆمكاری عەرەبی و پەرلەمانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت.
ووتیشی: بێدەنگیی نێودەوڵەتی سەبارەت بە تاوانەكانی زایۆنیستەكان لە فەلەستین، لوبنان و سوریا بە یەكجاری ڕەت كراوەتەوە، بە ئاماژەدان بە پەرلەمانی عەرەبی پشتیوانی لە بڕیارەكانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەكات بۆ دەركردنی فەرمانی دەستبەسەر بۆ بنیامین ناتانیاهۆی تاوانبار و پێشووی وەزیری بەرگری یۆئاڤ گالانت، چونكە تاوانی دژی مرۆڤایەتیان ئەنجامداوە.