سەرۆك وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆكی فەڕەنسا پێدەگات

سیاسی
  • 14-12-2024, 18:44
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەدشیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پێوویستی دامەزراندنی پرۆسەیەكی سیاسی هەمەلایەنەی كرد كە مافەكانی گەلی سوریا زامن بكات،هاوكات تیشكی خستە سەر گرنگی چەسپاندنی هەموو هەوڵەكان بۆ یارمەتیدانی سوریاییەكان بۆ گەیشتن بە خواستەكانیان و ئاوەدانكردنەوەی دەوڵەتەكەیان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا پێگەیشت، لەو ماوەیەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە بوو باسی لێوەكرا، بەتایبەتی ئەو پێشهاتانەی لە سوریا ڕوودەدەن.
    سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە  بەگوێرەی بەیاننامەكە : گرنگی هەوڵی هاوبەش بۆ یارمەتیدانی سوریاییەكان بۆ گەیشتن بە خواستەكانیان و ئاوەدانكردنەوەی دەوڵەتەكەیان، و دەستوەردان نەكردن لە كاروباری ناوخۆیان، ئاماژەی بەپێویستی دامەزراندنی قۆناغێكی ئینتقالی لە ڕێگەی دامەزراندنەوە كرد لە پرۆسەیەكی سیاسی گشتگیر كە مافەكانی هەموو پێكهاتەكانی گەلی سوریا دەستەبەر بكات.
    لای خۆیەوە سەرۆكی فەڕەنسا جەختیكردەوە  بەگوێرەی بەیاننامەكە : پابەندبوونی وڵاتەكەی بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و وەستان لەگەلًَی بەرامبەر تەحەدای جۆراوجۆر، بەتایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆردا وجەختیكردەوە رۆڵی سەرەكی عێراق لە ناوچەكەدا.
    ئاماژە بەوەشكراوە : لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا باس لە پێشهاتەكانی ناوچەكە كراوە، بەتایبەتی سەبارەت بە بارودۆخی سەختی مرۆیی غەززە، هەروەها پێویستی دوو هەوڵدان بۆ وەستاندنی ئازارەكانی فەڵەستینییەكان، جگە لە دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی ئاگربەست لە لوبنان.