كەش و هەوا: شەپۆلی خۆڵبارین ئەمشەو تێدەپەڕێت

ناوخۆ
  • 14-12-2024, 17:39
  • +A -A

    بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
    دەستەی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزە پێشبینی دەكات ئەمشەو شەممە شەپۆلی خۆڵبارین نەمێنێت، هاوكات ئەو ناوچانە دەستنیشان دەكات كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە بەهۆی جوڵەی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن بۆ دەستەی كەشناسی عامر جابری لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: جوڵەی خۆڵ و تۆز ئەمڕۆ لە كاتژمێر نۆی بەیانی لە باكووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و بیابانی سوریاوە دەستیپێكرد و بەرەو باشووری حەسەكە، جگە لە بەرزبوونەوەی خۆڵ و تۆز لە ناوچەی بەعاج لە قەزای شەنگال بە ئاماژەدان بەوەی ئەو ناوچانەی كە بەهۆی جوڵەی بایەوە كاریگەرییان لەسەرە، ناوچە بیابانە كراوەكانن.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  رێگای بەعاج بەهۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ شایەتی هەندێك ڕووداوی هاتووچۆی بەخۆیەوە بینی و ڕوونیشیكردەوە : تۆز و خۆڵەكە گەیشتووەتە بەغدای پایتەخت، ئەمشەویش وردە وردە نامێنێت.