سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ سەبارەت تاتۆی دۆخی گشتی وڵات و پێشهاتەكانی سوریا دەكات

سیاسی
  • 14-12-2024, 17:11
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپیەمانی نەسڕ بارودۆخی گشتی وڵات وپێشهاتەكانی سوریایان تاتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا  كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ حەیدەر عەبادی كرد.
    ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات كرا، و گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی پلانە ستراتیژییەكانیدا، كە تێیدا هەنگاوی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی سەبارەت بە چاكسازیی ئابووری و كەمكردنەوەی هەژاری، و هەوڵەكانی بۆ ئەوەی لە بواری چاكسازیی ئابووری و كەمكردنەوەی هەژاری و خزمەتگوزاری پێشكەشكردن، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ژێرخانی تەواو، كە هەموویان لەخۆدەگرن لەناو بەرنامەی حكومەتەكەیدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی سوریا و ئەگەری تەحەددای ئەمنی و ئەو ڕێوشوێنانەی كە حكومەت لە بواری بەهێزكردنی سنوورەكان و بەرزكردنەوەی تواناكانی هێزە ئەمنییەكانمان و پاراستنی ئاسایشی عێراق گرتووەتەبەر و سەقامگیری گەلەكەی.