بەغدا - INA
ئمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە، مۆدێرنكردنی كاری تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە جەرگەی هەوڵەكانی چاكسازی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و باشتركردنی ژینگەی بازرگانییە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بینای نوێی فەرمانگەی تۆماری كۆمپانیاكانی كردەوە، كە سەر بە وەزارەتی بازرگانییە لە بەغدای پایتەخت، و گەشتێكی بەناو بیناكەدا ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا كورتەیەك لە بەشەكان و میكانیزمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداركرایەوە.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوە كرد بەپێی بەیاننامەكە : حكومەت بە بەرنامەی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ مۆدێرنكردنی كاری دامودەزگاكان و فەرمانگەكان و وایان لێبكات هاوسەنگ بن لەگەڵ پێشكەوتنە تەكنەلۆژیاكان و سیستەمی بەڕێوەبردنی مۆدێرن، بە شێوەیەك كە كاراییەكانی كاری ئیداری بەرزبكاتەوە.
سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند : پەرەپێدانی فەرمانگەی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و مۆدێرنكردنی میكانیزمەكانی كاركردنی لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی چاكسازی كارگێڕی و ئابووریدایە، و لە جەرگەی هەوڵەكاندایە بۆ باشتركردنی ژینگەی بازرگانی و گەیشتن بە ئامانجی ئاسانكردنی ڕێكارەكان بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی سەرنجڕاكێش بۆ وەبەرهێنان، جگە لە كاریگەرییە گرنگەكانی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.