بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سوپا سالار فەریقی یەكەمی روكنی هێزە تایبەتەكان عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا لەبارەی ئامادەیی یەكە ئەمنییەكان لە دەروازەی سنووری وەلید ئاگاداركرایەوە.
بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سوپا سالار سەردانی دەروازەی سنووریی وەلیدی كردووە بۆ دیاریكردنی ئامادەیی یەكەكانی ئەوێ، بە یاوەری یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەكانی فەرماندەی هێزی زەمینی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و ئەمینداری هەواڵگری بۆ سوپا سالار.
ئاماژەی بەوەشكرد : دواتر سوپا سالار سەردانی فەرماندەیی هێزەكانی سنووری لیوای 4ی كرد و گوێی لە گفتوگۆیەك گرت لەسەر میحوەرەكان و كراوەیی لیواكە لە ناوچەی سنووری و گرنگترین ئاستەنگەكان.