كەش وهەوای عێراق: كەش و هەوای سارد و بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ

ناوخۆ
  • 14-12-2024, 10:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینیی كەشوهەوای سارد و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ بۆ نیمچە هەور و سارد دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچەی باكوور، هەروەها بەیانیەكەی تەمیش دروست دەبێت، و پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا چەند پلەیەك دادەبەزن، هەروەها خێرایی بای مامناوەند بۆ مامناوەند دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە زۆرترین پلەی گەرما بۆ سبەینێ یەكشەممە، لە دهۆك و سلێمانی 9،  هەولێر و نەینەوا 10، سەڵاحەدین و ئەنبار 13، نەجەف ئەشرەف، دیوانیە و موسەننا 14، بەغدا و كەربەلای پیرۆز و بەسرە و دیالە و بابل و زیقار 15.
    رۆژی دووشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ و فێنك دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باكور هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی كەمێك پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ساماڵ دەبێت، لە ناوچەكانی باشووریش نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی كەمێك پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    ڕەوشی كەشوهەوا بۆ چوارشەممەی داهاتوو لە هەندێك كاتدا لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، هەروەها ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باكور و باشوور وپلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.