بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی"ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،پابەندبوونی ئەمریکای بە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق دووپاتکردەوە.
بلینکن لە پۆستێکدا لەسەر لەسەر سەکۆی خۆی لە پلاتفۆرمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە تیایدا دەڵێت : بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی سوریا،چاوم کەوت بە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران، و جەختمان لەسەر پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق کردەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ هەینی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ،پێشوازیکرد "ئەنتۆنی بلینکن"وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وەک نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئاماژەی پێداوە : لەدیدڕێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات،و ڕێگاکانی بەهێزتر کردنی هاوکاری هاوبەش،و تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە،و پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی ئێستای سوریا،و ئەو هەوڵە ناوچەییانەی کە پێویستە هەنگاوی بۆ بنرێت.