بەغدا-INA
ئەمرۆ هەینی "باسم عەوادی " وتەبێژی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ""ئەنتۆنی بلینکن "وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا،ستایشی ڕۆڵی حکومەتی عێراقی کردووە لە هێورکردنەوەی ناوچەکەدا.
"عەوادی" لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عێراقییە نیوز،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە لێی ڕایگەیاند : حکومەت لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا نەپچڕاندووە و ئاماژەی بەوەشدا کە سەردانەکەی (بلینکن ) دووپاتی لەوە کردەوە کە ئاسایشی عێراق پارێزراوە و ڕێگە بە هیچ پێشێلکاریەک نادرێت.
"عەوادی " جەختی لەوە کردەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ستایشی ڕۆڵی حکومەتی عێراقی کردوە لە هێورکردنەوەی ناوچەکە و ئاماژەی بەوەشدا کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێشتا لە عێراقدا ماوە.
عەوادی ووتیشی : نابێت ڕێگە بە داعش و هیچ گروپێکی توندڕەو بێنە ناو سنووری عێراقەوە و جەختیشی لەوەکردەوە کە هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئامادەن بۆ هێرش کردنە سەر هەر گروپێکی تیرۆریستی.
ڕاشیگەیاند : کە تێڕوانینی عێراق بۆ ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات ئەوەیە کە حکومەتی عێراق دەستێوەردانی سەربازی لە سوریا ناکات.
ڕوونیشیکردەوە : کە عێراق تەئکیدی لەوە کردووەتەوە کە هیچ خواستێکی تایبەتی نی یە سەبارەت بە سوریا و هەروەها پشتیوانی هیچ گرووپ و لایەنێکی سیاسی ناکات.