بەغدا-INA
ئەمرۆ هەینی "فوئاد حوسێن" وەزیری دەرەوەی بە تەلەفۆن لەگەڵ "بینی ونگ " وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا گفتوگۆی لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و قەیرانی سوریا کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە: "فوئاد حوسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "بینی ونگ " هاوتا ئوسترالیەکەی ئەنجامدا.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە تایبەت بوو بە پەرەسەندنەکانی دۆخی سوریا "فوئاد حوسێن"وەزیری دەرەوە تێڕوانینی عێراقی بۆ ڕووداوەکانی ئێستای سوریا خستەڕوو،ئەوە جگە لە تاوتوێکردنی پێشنیارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئیدارەدانی قەیرانی سووریا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: لەسەر ئاستی دوو قۆڵی هەردوو وەزیر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد و تیشک خرایە سەر دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە ئوسترالیانەی کە لە عێراق بە تۆمەتی دزیکردن سزا دراون.
هەروەك وەزیری دەرەوە "فوئاد حسێن " گوێی لە بۆچوونی ئوسترالیا گرت و تیایدا باس لە ڕۆڵی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا لەم بوارەدا .