بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی"مەجید ئەبو ڕەمەزان " وەزیری تەندروستی فەڵەستین،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)راگەیاند : عێراق زۆرترین ئاستی چاودێری پزیشکی بۆ بریندارە فەلەستینییەکان دابینکردووە.
راشیگەیاند : هاوکاری تەندروستی لەگەڵ عێراق هاوکاری حکومەتێکە لەگەڵ گەلەکەی، کە چاوەڕێی ئەوە بووین لە گەلەکەمان لە عێراق ،لە ماوەی مانەوەم بۆ چوارەمین ڕۆژ لە عێراق لەکاتی بەشداریکردنم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی عەرەبی ، هەستم نەدەکرد لە دەرەوەی غەززەم یان لە دەرەوەی فەلەستین،بەڵکو هەستم دەکرد کە لە ماڵەکەم و لە ناو گەلەکەمدام.