ئەعەرجی جەخت لەسەر گرنگی پێکەوەژیانی کۆمەڵگا و پشتیوانی دەوڵەت و هاوکاری هێزە ئەمنییەکان دەکاتەوە

ئەمنی
  • 13-12-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی"قاسم ئەعەرەجی "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،جەختی لە گرنگی پێکەوەژیانی کۆمەڵگا و پشتیوانی دەوڵەت و هاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوو : "قاسم ئەعرەجی"ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،سەردانێکی بۆ ناوچەی یوسفیەی باشووری بەغدا ئەنجامدا و لەوێ چاوی کەوت بەچەند  ل شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەی یوسفیەی  بەغدا.
    وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : سەردانەکە لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی یە  لەگەڵ خەڵک  بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی بناغەکانی ئاشتی مەدەنی.
    لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا  هاتووە : هەر لە دیدارەکەدا  تەئکید لەسەر گرنگی یەکگرتوویی کۆمەڵگا و پاڵپشتی دەوڵەت و هاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کرایەوە.
    ئەعرەجی ڕوونیشیکردەوە : کە پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆک وەزیران و شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەی یوسفیە و  بەغدای پایتەخت ئەنجامدرا،کە تیایدا سودانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی شێخەکان و کەسایەتییە دیارەکانی ئەو ناوچانە دەربڕی لە هاوکاریکردن لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان. 
    لایەن خۆیانەوە کەسایەتییە دیار و شێخەکانی عەشیرەتەکانی ناوچەی یوسفیە و بەغدا دووپاتیان کردەوە کە هاوکارییەکانیان لەگەڵ دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە، هەروەها ڕێگە بە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری نادەن لە ناوچەکانیان و پارێزگاری لو  کەشوهەوای ئاشتی کۆمەڵایەتی ناوچەکە دەکەن.