بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی "فالح فەیاز " سەرۆکی دەستەی حەشدی جەماوەری،ڕایگەیاند: فالح فەیاز : هێزەکانی حەشد هێزێکی گەورەیە کە نوێنەرایەتی هەموو عێراق دەکات و خەڵکی ئەنباریش ئێستا زۆر هۆشیارترە لەو سەردەمەی کە داعش هات بۆ ئەو ناوچە
"فەیاز " لە میانی کۆبونەوەیەکی ئەمنی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و شێخەکانی هۆزەکانی ئەنبار،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: عێراق ئەمڕۆ خۆی بۆ هەر تەحەددایەک ئامادە دەکات کە کاریگەری لەسەر دەستکەوتەکان و تیرۆردا هەیە .
فەیاز ووتیشی : هیوادارین کەشتیی سەقامگیری دوای دە ساڵ لە ململانی و شەر لە سووریا لەنگەری بگرێت.
ڕوونیشیکردەوە : کە عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لەپێوەندیدا دەبێت تاوەکو سوریا بگەیەنێتە سەقامگیری و پاراستن و یەکپارچەیی خاکەکەی.
لەدرێژەی قسەکانیشیدا وتی : عێراق دەستوەردانی لە کاروباری سووریا و هیچ وڵاتێکی دیکەدا نەکرد، ئە ئەوە هەرگیز لەبەرنامەی ئێمەدا نی یە .
ئەوەشی خستەڕوو : کە قەوارەی زایۆنی جارێکی دیکە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکردەوە لەکاتێکدا سوریا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت .
ئاماژەی بەوەشدا : خەڵکی ئەنبار زیاتر ئاگاداری ئەو سەردەمەن کە داعش پەلاماری ئەو ناوچانەی دا، کە خۆیان زیانی زۆریان بەرکەوت ، پێویستیشە بوەترێت ، کە هێزە ئەمنییەکانمان ئەمڕۆ لە دۆخێکی جیاوازدان لەوەی لە ساڵی 2014دا هەبوو.
"فەیاز" دەشڵێت : حەشد بۆتە هێزێکی گەورە کە نوێنەرایەتی هەموو عێراق دەکات و ڕووبەڕووی هەموو مەترسییەک دەبێتەوە کە ڕووبەڕووی وڵات بێتەوە،هەروەك ئێمە شمشێر یەکلاکەرەوە دەبین بەرامبەر هەرکەسێک بیەوێت ئاسایشی وڵاتەکەی بکات ئامانج.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت