وەزیری ناوخۆ ڕێنماییدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کارمەندە ئەمنیانەی کە ئاژاوەیان لە ئەنبار ناوەتەوە

ئەمنی
  • 13-12-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی "عەبدولئەمیر شەمەری"  وەزیری ناوخۆ،ڕێنماییدا بە  پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کارمەندە ئەمنیانەی کە ئاژاوەیان لە ئەنبار نابوویەوە.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەدا : "شەمەری "ڕێنمایی داوە بەوەی ڕێوشوێنی پێویستی یاسایی بگیرێتەبەر و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە سەر ژمارەیەک  لە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی پێکبهێنرێت لە فەوجی شەش، لە لیوای ئەرکە تایبەتەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە قەزای کرما لە پارێزگای ئەنبار بە تۆمەتی نانەوەی ئاژاوەگێڕی، و ڕەوانەکردنیان بۆبەردەم دادگاکا بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە بەهۆی پێشێلکردنی ڕێنماییە کارپێکراوەکان.
    وەک بەیاننامەکە خستۆتیە ڕوو:"شەمەری " فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی ڕاسپارد کە ئامادەیی مەیدانی هەبێت لە شوێنی ڕووداوەکە و بۆ ئەوەی ئاگاداری بارودۆخەکە بێت.
    هەروەك وەزارەت بە توندی کردەوە تاکەکەسیەکانی بەشێک لە ئەندامەکانی پۆلیس ڕەتدەکاتەوە.