بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی"فالح فەیاز" سەرۆکی دەستەی حەشدی جەماوەری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار کرد.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا ڕایگەیاندوە : ئەمڕۆ "فالح فەیاز " سەرۆکی دەستەی حەشدی جەماوەری، لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری هێزەکانی حەشدی جەماوەری بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی دەستەکە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کرد .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی کۆبوونەوەکەدا" فەیاز " پوختەیەکی وردی لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و توندی شوڕاکانی سەر سنوور لەگەڵ سوریا خستەڕوو، هەروەك جەختیکردەوە لە گرنگی بەهێزکردنی هێزەکانی حەشد و فراوانکردنی بازنەی جێگیرکردنی یەکە سەربازییەکانیان، کە بەشدارە لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و پێکهاتە سەربازییەکانی دیکە.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : فەیاز جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق خاوەنی توانای تەواوەتییە بۆ پاراستنی سنوورەکانی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی تیرۆریستی.