بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی هۆشداریدەدات لەهاتنی بایەکی سارد و وشک.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا ،پێشبینی دەکات سبەی شەممە، بایەکی زۆر سارد و وشک لە باکوری خۆرئاوای وڵاتەوە، بە خێرایی 70 کم لە کاتژمێرێکدا هەڵبکات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : چالاکی بایەکە کاریگەری لەسەر لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و ڕۆژئاوای وڵات دەبێت، کە خێرایەکەی دەگاتە 50 کم لە کاتژمێرێکدا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : خێرایی ئەم بایە دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆز لەو ناوچانەی کە لە سەرەوەدا ئاماژەی پێدراوە،دەستەکە هۆشداریشدەدات لە پێویستی خۆپارێزی هاوڵاتیان لەسەر ڕێگا بیابانەکان.