بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگیی عەرەبی لە پشتیوانیكردنی یەكڕیزی و سەلامەتی و سەروەری خاكەكانی سوریا و پاراستنی ئاشتی مەدەنی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری عەرەبی میسری ئەنجامدا، تیشكی خستە سەر پێشهاتەكان لە دۆخی ناوچەكەدا، و كاردانەوەی ڕووداوەكان لەسەر گۆڕەپانی سوریا .
هەردوولا جەختیان كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : گرنگی هەماهەنگی عەرەبی لە پاڵپشتیكردنی یە كگرتوویی و سەلامە تی و سەروەری سوریا، و پاراستنی ئاشتیی مەدەنی، جگەلەڕێزگرتن لە هە ڵبژاردنە ئازادەكانی سوورییەكان، و بەردەوامبوون لە كارەهاوبەشەكان بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكە شایەتحاڵی جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی ڕاوێژكارییەكان بوو سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكە. هاوكات باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی چەسپاندنی هاوكاریی هاوبەش بە شێوەیەك كرا كە بەرژەوەندییەكانی گەلانی دوو وڵاتی برا بەدەستبهێنێت.