بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی هەڵوێستی چەسپاوی عێراقی دووپاتكردەوە سەبارەت بە پێویستی پاراستنی ئاسایش و یەكپارچەیی خاك و سەروەری سوریا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن دەیڤید لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە پێگەیشت، لەو ماوەیەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پتەوكردنیان، پێشهاتەكان لە دۆخی ناوچەكەدا و كاردانەوەكانی تاوتوێ كران”..
لەمیانی پەیوەندییەكەدا سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : هەڵوێستی چەسپاوی عێراق سەبارەت بە پێویستی پاراستنی ئاسایشی و یەكپارچەیی و سەروەری خاكی سوریا، و ئاشتی مەدەنی لەژێر ڕۆشنایی ئیرادەی ئازادی گەلی برای سوریا، و ڕێزگرتن لە هەڵبژاردنەكانیان و هەمەجۆریی كۆمەڵایەتی، نەتەوەیی و كولتووری، ئاماژە بەوە دەكات، پێویستە وڵاتە زلهێزەكان ڕۆڵی خۆیان بۆ وەستاندنی كارەساتی غەززە.
لای خۆیەوە وەزیری بەریتانیا ئاماژەی بەوەدا : حكومەتەكەی بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەو سەردانە دەكات كە بەڕێز سودانی لە مانگی داهاتوودا بۆ بەریتانیا دەیكات، و دەرفەتەكانی بەرزكردنەوەی هاوبەشی بنیاتنەر لەڕێگەیەوە، بۆ بەرژەوەندی هاوبەش.
جەختیشی كردەوە : پابەندبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا، هەروەها گرنگی ڕۆڵی سەرەكی عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.