سەڵاحەدین: لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەدا هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددی تۆمار نەكراوە

ناوخۆ
  • 12-12-2024, 19:20
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە پارێزگاری سەڵاحەدین پشتڕاستی كردەوە كە پارێزگاكە هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە تۆمار نەكردووە.
    بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حكومییەكانی پارێزگا لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 12/12/2024 بوومەلەرزەیەك  بە گوڕی 4.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆماركرا بەدووری 30كیلۆمەتر لە قەزای شرگات دوورە، بە قووڵایی 10كیڵۆ مەترلەژێر ڕووی زەوی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەكاتێكدا پشتڕاستی دەكەینەوە كە تا ئێستا هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددی تۆمارنەكراوە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین وریا بن و لەڕێگەی كەناڵە فەرمییەكانەوە ئاگاداربن، چونكە بشەكە لە نزیكەوە بەدواداچوون دەكات بۆ هەر كاردانەوەیەكی ئەگەری كە لەوانەیە لە ئەنجامی ئەمەوە زەمین لەرزە سەرهەڵبداتەوە.