شانەی راگەیاندنی ئەمنی وێرانكردنی 8 حەشارگەی چەتەكانی داعش لە چیای حەمرین ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 12-12-2024, 15:25
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی وێرانكردنی 8 حەشارگەی داعشی لە چیای حەمرین ڕاگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: رێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ڕوون و ئاشكرایە لە بەدواداچوون بۆ ئەو ئەندامانەی لە چەتەكانی تیرۆریستی داعش ماونەتەوە، بەو پێی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كاردەكات بۆ هەماهەنگیكردنی كاری ئەمنی و هەواڵگری بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەكانی داعش لە شوێنە جیاوازەكاندا.
    راشیگەیاند: كاری هاوبەشی ئەمنی و هەواڵگریی نێوان دەزگاو فەرمانگەكانی هەواڵگری ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە لەناوبردنی حەشارگەكانی تیرۆریستان و بەدواداچوون بۆ ئەندامەكانیان، هەروەها لە ڕێگەی زانیاریی دروست لە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش، بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەم كارە ئەنجامدرا،  هێزی ئاسمانی بە كەڵك وەرگرتن لە فڕۆكەی سزنا كرفان، هێرشی ئاسمانییان دەستپێكرد و 8 حەشارگەی باندە تیرۆریستییە تێكشكاوەكانی داعشیان كردە ئامانج لە زنجیرە چیای حەمرین لە ناو كەرتەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك.
    رونیشیكردەوە: هەموو ئەو حەشارگە ئامانجدارانەی كە مەفرەزەكانی تیرۆریستانی داعش وەك پەناگە و گواستنەوە و شوێنی عەمباركردنی چەك و كەلوپەل بەكاریان دەهێنا وێرانكران، ئاماژەی بەوەشكرد: هێزە ئەمنییە قارەمانەكان بە وریاییەوە كاردەكەن بۆ درێژەدانی فشارەكان لەسەر تیرۆر لە هەر شوێنێك بێت.