حەسان: مەرجەعیەتی ئایینی بە پەرۆشە بۆ پاراستنی عێراق لە هەر گرژییەك

ناوخۆ
  • 12-12-2024, 13:56
  • +A -A

    نەجەفی ئەشرەف - INA - حەیدەر فەرمان
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق محەمەد حەسان، تەئكیدیكردەوە: كە مەرجەعیەتی ئایینی بە پەرۆشە بۆ پاراستنی عێراق و پاراستنی لە هەر گرژییەك كە لە ناوچەكەدا ڕووبدات.
    حەسان لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: ئەمە دووەم سەردانە بۆ شارەكە كە لە دڵی هەموو موسڵمانەكانەوە نزیكە، و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەید محەمەد رەزا سیستانی لەخۆگرتبوو ، و ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پەیوەندییە بەردەوامەكانی نێوان یونامی و پێكهاتەكانی عێراق دێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو ڕێزێكمان هەیە بۆ سەید سیستانی و خەمخۆری بۆ عێراق و سەقامگیرییەكەی و دوورخستنەوەی لە هەر گرژییەك، ئەمە جگە لەو دیدگایەی كە سەید لە یەكەم كۆبوونەوەدا پێشكەشی كرد.
    وتیشی: مەرجەعیەت بە پەرۆشە بۆ پاراستنی عێراق و پاراستنی لە هەر گرژییەك كە لە ناوچەكەدا ڕووبدات.
    رونیشیكردەوە: مەرجەعیەتی ئاینی لەو كۆبوونەوانە ئاگاداركرایەوە كە لە ئەمریكا سەبارەت بە عێراق ئەنجامدرا، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر ڕێگاكانی عێراق بۆ دووركەوتنەوە لە هەر گرژییەك كە زیانی پێبگەیەنێت، و وتیشی: هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یونامی و حكومەتی عێراقی هەیە.
    حەسان دەڵێت: نابێت عێراق گۆڕەپانێك بێت بۆ یەكلاكردنەوەی حیسابات، و وتیشی: مەرجەعیەت ئاگاداركرایەوە لە بارودۆخی قەیراناوی ناوچەكە و ڕووداوە خێراكان بەتایبەت سوریا، رونیشیكردەوە: نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵدەدات عێراق لە گرژییە نێودەوڵەتییەكان دووربخاتەوە بۆ ئەوەی سەقامگیری و گەشەسەندنی عێراق بەدەستبهێنێت.
    ئاشكراشیكرد: باسی ڕێگا و هەنگاوەكانمان كرد بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە گرژی و ململانێ و قەیرانەكانی كاریگەری لەسەر عێراق، وتیشی: دۆخی ناوچەكە مەترسیدارە، متمانەمان بەو سەركردایەتییە لە عێراق هەیە كە توانای دەرهێنانی عێراقی هەیە لە  ململانێكان.