بهغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ٦١ەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژە بەوەکردووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران 61مین دانیشتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی کردەوە، کە لەلایەن بەغدای پایتەختەوە میوانداری كراوه، سودانی پێشوازی لە ئامادەبوونی عەرەب کرد، وجەختی لەوە کردەوە کە بەغدا، و هەموو شارەکانی عێراق، وەک ئامێزێگهرێك بۆ براکانمان دەمێنێتەوە، بۆ هەموو چالاکییەکان له كۆنگره وکۆنفرانسەکان، و بۆنە و یادهكان، لە چوارچێوەی ئەو ڕۆڵەی کە شایستەی عێراقییەکان و مێژووو پێگەیان لە نێو براکانیان، و لە ناوچەکە وجیهاندا.
سودانی لە وتارێكدا لە کردنەوەی کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند گرنگی ئەو هەنگاوە بەرچاوانەی حکومەت لە چوارچێوەی بەرنامەکەیدا ناوه بهئاراستهی باشتركردنی واقیعی چاودێری تەندروستی و بنیاتنانی ژێرخان بۆ ئەمە کەرتی ژیانی ڕوونكردهوه، جەختیشی لەوە کردەوە کەئەم ڕێبازە لەسەر قەناعەتێکی پتەو لەسەر گرنگی بەرپرسیارێتی حکومەت بنیات نراوە بۆ ئەوەی ئەرکی پێداویستییە مرۆیی و خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی خواستی هاووڵاتیدا دابین بکات، و تەندروستی لەنێو ئەم پێداویستیانەدا لە پێش هەمووانه.
ههروهها وتی" دەبێت گرنگی بهپشتیوانیکردنی گەلەکەمان لە غەززە بدرێت لەکاتێکدا بەدەست داڕمانی کەرتی تەندروستی و لەدەستدانی چاودێری و چارەسەرکردنهوه دەناڵێنێت، لەژێر قورسایی دەستدرێژی و گەمارۆدان، و عێراقیش لهڕابردوو وئێستاش لە پێشەنگی دەستپێشخەرانی یارمەتیدانی گەلەکەمانە لە فەلەستین.
سهرۆك وهزیران ڕاگهیاند" دوو ڕێگای هاوتەریبمان گرتەبەر، یەکەمیان باشترکردنی ژێرخانی کەرتی تەندروستی بوو، هەروەها دەیان نەخۆشخانە و سەنتەری تایبەتمەند و سەنتەری چاودێری تەندروستیمان تەواوکرد، ئەوی دیکەشیان بە هێنانەدی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بوو لە بواری سیستەمی کارگێڕی دامەزراوە تەندروستییەکان بوو، ئاماژە بەوە كرد کەپەسەندکردنی بیمەی تەندروستی و بەڕێوەبردنی هاوبەشی نەخۆشخانەکان لە ڕێگەی دامەزراوە زانستییە ناسراوەکانەوە، خۆی لهخۆیدا ئهزموونێك بوو بهڵام لهدوای سهركهوتنی دهستی بهفراوانبوونی كردووه، و هاوڵاتیانش ههست بهبینینی بەرهەمەکانی دهكهن و دهوڵهت بودجەیەکی زۆر بۆ تەواوکردنی ڕێگاکانی چاودێری تەندروستی تهرخانكردووه، کە لهكاتی نزیكدا بههۆی ئهوه پلانهی بۆ دانراوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت".
ڕوونیشیکردەوە" ئەو پارهیهی كهعێراقییەکان بۆ چارەسەری پزیشكی لەدەرەوەی عێراق خەرجیان دەکرد، تەرخان دەکرێت بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە ئابوری نیشتمانیمان، و بۆ سیستمی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانمان خهرچ دهكرێت، بەو پێیەی هەنگاوی ڕوونمان ناوە لە خۆجێیکردنی پیشەسازیی دەرمانسازی، و زیادبوونی بەرچاویش لە ڕێژەی سەدی دابینکردنی پێویستی دەرمان لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی ناوخۆییەوە ههیه، ئاماژە بەوهشی كرد كه پێویسته تیشک بخهینه سەر بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مرۆیی، ئەویش ئهو دۆخە تەندروستییە وێرانکەرەیه کە گەلەکەمان لە غەززە و تەواوی ناوچهكانی دیكهی فەلەستین بەدەستەوەیە دهناڵێت،و عێراق یەکێک بوو و ئێستاش یەکێکە كە یەکەم جار دەستپێشخەری فریاگوزاری بۆ گەلی فەلەستینی ڕاگهیاند لەکاتێکدا بە سەبر و بوێرییەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژی داگیرکەر و تاوانەکانی جینۆساید دەبێتەوە.
سهرۆك وهزیران وتی: دەبێ ههموو هەوڵەکان بگهر بخهین بۆ گۆڕینی ئەم واقیعە تەندروستییە پڕ لە ئازارە، کە شکۆی مرۆڤی فەلەستینی دەکاتە ئامانج و دەستی هاوکاری و دەستپێشخەری بۆ خێزان و منداڵەکانمان درێژ بکەینەوە لە کاتێکدا تامی تاڵیی لەدەستدانی چارەسەر و گەمارۆدانی ئەو شەڕانگێزیه دەچێژن، لە کاتێکدا دەبێت لەگەڵ گەلی برای سوریا بوەستین لە دۆخی نالەباری و خاڵی وەرچەرخانەکەیاندا. ئەو دۆخە سەختەی کە پێیدا تێدەپەڕێت، جەختیكردهوه لەسەر سەلامەتی و سەروەری خاکی سوریای برا و سەلامەتی دامەزراوەکانی دەوڵەت وموڵکی گشتی و تایبەت، و پاراستنی ئاشتی ناوخۆیی كهدەوڵەمەنده بە هەمەجۆریی کۆمەڵایەتی و کولتووری و نەتەوەیی، لەگهل ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلی سوریا”.
سودانی ڕایگەیاند ئەم كۆبوونهوهیه دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ئەزموونی سەرکەوتوو، بە مەبەستی پەرەپێدانی میکانیزمی کاری تەندروستی لە هەموو وڵاتانی عەرەبی بە شێوەیەک کە باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەری بەدەستبهێنێت، ڕەحمەت و لێبخۆشبوون بۆ شەهیدان لە کەرتە تەندروستییەکان، و هەموو پزیشکان و پەرستاران و کرێکارانی کەرتی تەندروستی، کە گیان بهختكردنیان هۆکارێک بووه بۆ بهردهوامی ژیانی هەزاران کەسی تر”.