تاران – ا ه ع بەرێوەبەری جێبەجێكاری وزەی كارەبای خوزستان " یەكێك لە پارێزگاكانی ئێران"، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند: كۆمپانیاكەیان پرۆسەی هەناردەكردنی وزەی كارەبا بۆ عێراق رادەگرێت ئەگەر بەرهەمهێنانی كوتبهێنێت و بەشی پێداویستی ناوخۆ نەكات. مەحمود دەشت بزورگ لە لێدوانێكیدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) بەدواداچوونی بۆكرا، رایگەیاند:" پرۆسەی هەناردەكردنی وزەی كارەبا بۆ عێراق لە پارێزگای خوزستانەوە رادەگرن ئەگەر بەرهەمهێنانی نەتوانێت پێداویستی ناوخۆی پارێزگاكەیان پڕبكاتەوە". پارێزگای خوزستان یەكێكە لەو پارێزگایانەی كە پلەی گەمار 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت، لەوەرزی هاوینیشدا پێویستی بە وزەی كارەبای زیاتر دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات