سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا: سنووری عێراق له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ به‌ته‌واوی كۆنترۆڵه‌

ئەمنی
  • 12-12-2024, 10:56
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا پشتڕاستی کردەوە کە سنوورەکانی عێراق بەتەواوی كۆنترۆڵكراون وئارامن.
    یاره‌ڵڵا لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سنوورەکانی عێراق باشن، دڵنیاکەرەوەن و بەتەواوی كۆنترۆڵكراون و ئارامن.
    ئاماژە بەوەشکرد دۆخی سوریا ناسەقامگیرە و ڕێگە نادەین مه‌ترسی له‌سه‌ر سنوورەکانمان هه‌بێت وسنوورەکان بە هێڵی بەرگری لە سوپا و هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ئارام و توندكراون".
    جەختیشی لەوە کردەوە كه‌وەزیری ناوخۆ گرنگییەکی زۆری به‌ سنووری سوریا داوه‌، بەو پێیەی دیواری کۆنکرێتی، کامێرا، هێڵی بەرگری، و یەکەکانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی ئامادەن، ئەمە جگە لە بەهێزکردنی هێزەکان لەسەر سنوور لەلایەن وەزارەتی ناوخۆویەوه‌ به‌به‌رده‌وامی.
    لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك لەگەڵ هێزەکانی لایەنی سوریا نییە.  

    جێگای ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا به‌یاوه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و فه‌رمانده‌ی هێزی پیاده‌ و جێگری به‌رێوبه‌ری هه‌واڵگیری سه‌ربازی و ئه‌مین سر هه‌واڵگیری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان گه‌یشته‌ كه‌رتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فرقیه‌ی پیاده‌ی هه‌فته‌م له‌قه‌زای قائم به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی سه‌ر سنووره‌كان و ئاستی به‌رگری هێزه‌كانی عێراقی له‌م ناوچه‌یه‌.