بهغدا-INA
مستەفا عەتی حەسەن سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی سەربازی، لەگەڵ یاسار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە بواری گواستنەوە و لۆکاڵیکردنی پیشەسازییە سەربازییەکانی بەرگری تاوتوێی کرد.
دەستەی پیشەسازیی سەربازی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژە بەوەکردووە، وەزیری بەرگری تورکیا لە نووسینگەی خۆی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی، مستەفا عەتی حەسەن کرد.
ههروهها وتی" وەزیری بەرگری تورکیا جەختی لەسەر ئامادەیی تورکیا کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی دەستهی پیشەسازیی سەربازی عێراق لەڕێگەی گواستنەوە و بهنیشتیمانیكردنی پیشەسازییەکانی بەرگری بۆ عێراق و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان بۆ بەرزکردنەوەی بنکە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.
لای خۆیەوە، سەرۆکی دەستهی پیشەسازی سەربازی ئامادەیی دەسته بۆ هاوکاری هاوبەش لە بواری گواستنەوە و بهخۆجێیکردنی پیشەسازییە سەربازییە بەرگرییەکاندا دووپاتکردەوە.”
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت