به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ ڕه‌وشی كه‌شه‌وهوای ڕۆژانی داهاتوو خسته‌ڕوو وپێشبینی كرد به‌فر وباران ببارێت و پله‌كانی گه‌رماش له‌سبه‌ینێوه نزم ببنه‌وه.
كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، پێشبینی كردووه" سبەی هەینی، کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لە ناوچەی باکور بارینی بارانێکی سووک بۆ مامناوەند وبە چڕی لەهه‌ندێك شوێنی جیاواز ده‌بارێت و له‌هه‌ندێ له‌چیا به‌رزه‌كان بەفر ده‌بارێت. پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە ناوچەی باکوور دادەبەزن و له‌ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور وه‌كو ئه‌مڕۆ ده‌بن، به‌رزترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و بەسرە و میسان و واست 22 پلە و له‌دهۆک و سەڵاحه‌ددین 16 پله و له ئەنبار و دیالە ٢١ له هەولێر وسلێمانی و کەرکوک ١٥پله وله کەربەلای پیرۆز و بابل و نه‌جه‌فی شكۆمه‌ند ٢٤ پله.
بۆ رۆژی شەممە، کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی لە بەیانیدا، هەروەها پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات دادەبەزن.
بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشو هەوا ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست نزیک دەبن له‌ڕۆژانی پێشوو، به‌ڵام لە ناوچەکانی باکور و باشوور کەمێک دادەبەزن".
بۆ رۆژی دووشەممە کەشوهەوا ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت