بهغدا-INA- محهمهد تالبی
مەهدی ئەلعەلاق، ڕاوێژکاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان وادەی دیاریکراوی تەواوکردنی داتای وردی سەرژمێری دانیشتوانی ڕاگەیاند، هاوکات وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکەی دیاریکرد.
عەلاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" ئەنجامە بەراییەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون دوای 48 کاتژمێر لە کۆتایی هاتنی سەرژمێری ڕاگەیەندرا، بهڵام تا ئێستا کۆکردنەوەی زانیاریهكان تەواو نەبووە.
ئاماژە بەوەشکرد له١٤ی کانوونی دووەم وادەی دیاریکراوی تەواوکردنی داتا وردەکانی تاک و خێزانەکانە، ودوای ئەم قۆناغە پرۆسەی کۆدکردنی ورد بۆ پیشە و چالاکییەکان دەستپێدەکات، چونكه هەندێک بوار ناتوانرێت ڕاستەوخۆ بنێردرێت و پێویستی به هەندێک جۆری کۆدکردن ههیه بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە پیشە و چالاکییەکانەوە هەیە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" تەنها سێ ڕۆژی ماوە بۆ ئەوەی ژماردەرەکان بەشەکانی دیکەی کارەکان تەواو بکەن، ولهژمارەیەک لە پارێزگاکان قۆناغی دووەمیان بە تەواوی تەواو کردووە.
پێشبینیشی کرد کە لە مانگی شوباتی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە ڕابگەیەنرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە پلانی سەرژمێرییەکە هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، بە ڕهوهند وکۆچەرییەکانیشەوە، هەر بۆیە داتاکان نزیکەی تەواو بوونن."
ئاماژە بەوەشکرد بەرزکردنەوەی ڕێڕەوی گەشەپێدان و دیاریکردنی تەرخانکردنی وەبەرهێنان بە پلەی یەکەم پەیوەستە بە ڕێژەی دانیشتووان لە هەر پارێزگایەک و ڕێژەی بێبەشی، وتی" پێوەرەکانی ڕێژەی دانیشتووان بە شێوەیەکی بەرچاو پەیوەست دەبێت بەو ڕێژەیەی کە سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە ئەنجامە کۆتاییەکانیدا نیشان دەدات”.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت