بهغدا-INA
فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و هاوتا فەرەنسییەکەی ژان نۆئێل بارۆت جەختیان لە بەردەوامی هاوکارییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ژان نۆئێل بارۆت وەزیری ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی کۆماری فەرەنسا پێگەیشتووە، لەم پهیوهندییه تهلهفۆنییهدا ههردوو وههزیر ڕێککەوتن لەسەر گرنگی ڕێگەدان بەدووباره سهرههڵدانهوهی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش وبههێزبوونی و بەردەوامبوونی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق. هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئهو ئاراستانه بەردەوام دەبێت کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەهێزتر دهكات.
ئاماژه بهوهشدا كههەردوولا بارودۆخی سووریایان لە ڕووی ئەمنی و سەربازی و سیاسییەوە تاوتوێ کردووە، وجەختیان لەسەر گرنگی کاراکردنی ئاراستهی نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە پرۆسەیهكی سیاسی گشتگیر لە سووریا و پێویستی دەستەبەرکردنی هاوبەشی بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا و پاراستنی مافەکانیان كردهوه.
هەروەها باسیان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی دوو قۆڵی نێوان عێراق و فەرەنسا کرد، لهگهڵ ئهنجامدانی پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی چالاک و وڵاتانی دراوسێی جوگرافیای سوریا، لەوانە تورکیا، ئوردن، لوبنان و وڵاتانی دیکەی عەرەبی، جەختیان لە کاریگەری دۆخی سوریا لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکە، و بڵاوبوونەوەی کاردانەوەی پێشهاتەکانی سوریا بۆ وڵاتانی دەوروبەر كردهوه."