راگەیاندنی ئەمنی: هێرشێكی ئاسمانی مەفرەزەیەكی تیرۆریستی لە دۆڵی شای لە كەركوك دەكاتە ئامانج

ئەمنی
  • 11-12-2024, 22:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، جێبەجێكردنی هێرشێكی ئاسمانی بە ئامانجگرتنی مەفرەزەیەكی تیرۆریستی لە دۆڵی شای لە كەركوك ڕاگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لەگەڵ ئاهەنگگێڕانی گەلی بەڕێزمان بۆ ڕۆژی سەركەوتنی گەورە، پیاوانی هەواڵگری سەربازی و شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆچوونێكی دیكەیان هەبوو لە دەربڕینی خۆشی خۆیان لەم یادەدا، وەك چۆن لە مەیدانی شەرەفدا ئاهەنگیان گێڕا بە چاودێریكردنی جموجۆڵەكانی مەفرەزەیەكی تیرۆریستی لە دۆڵی خاسە لە ناوچەی ڕەشاد، لە چوارچێوەی كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هێزی ئاسمانی عێراق بە بەكارهێنانی فڕۆكەی ئێف 16 میوانخانەی مەفرەزە تیرۆریستییەكانیان خاپور كرد.
    ئاشكراشیكرد: بەپێی زانیارییە بەردەستەكان، هێرشەكە بووە هۆی لەناوبردنی چەك و ئامێر و كەرەستەی لۆجستی كە لەبەردەستی ئەو مەفرەزەیەدا بووە.