بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، جەختی لە گرنگی بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەكانی داعشی تیرۆریست كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا- كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، لە نوسینگەی خۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد سەرۆكی ئەركانی سوپای بەریتانیا ئەدمیراڵ تۆنی ڕادكین و وەفدی یاوەری بە ئامادەبوونی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد ستیڤن هیچن.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی پێداچوونەوە بوو بە دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی ناوچەكە بەتایبەتی پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی سوریا، و هەردوولاش جەختیان لەسەر گرنگی دەستەبەركردنی یەكێتی خاكی سوریا و گرنگی سەقامگیری لە ناوچەكەدا كردەوە.
ئەعرەجی جەختیكردەوە: لە گرنگی بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەكانی داعشی تیرۆریست.