بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبی سعودیە شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، پێشهاتەكانی روداوەكانی گۆڕەپانی سوریای تاوتوێ كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبی سعودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعودی پێگەیشت.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی پەیوەندیەكەدا پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی سەر گۆڕەپانی سوریا و كاردانەوەكانیان لەسەر ناوچەكە تاوتوێ كرا. و هەردوولا جەختیانكردەوە: لەسەر پێویستی هەماهەنگی هاوبەشی عەرەبی و كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی دیالۆگ لەنێوان هەموو لایەنەكانی سوریا و دەستەبەركردنی ئاسایش و سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سوریا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پەیوەندیەكە شایەتحاڵی گفتوگۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاكاندا بوو، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی برا بەدەستبهێنێت.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە، سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی شازادە محەمەد بن سەلمان كرد بە بۆنەی سەركەوتنی شانشینی یەكگرتوو لە میوانداریكردنی یاری كۆتایی جامی جیهانی تۆپی پێ، لە چاپەكەیدا كە لە ساڵی 2034 بەڕێوەدەچێت، هیوای بەردەوامیی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی بۆ شانشین و گەلی برا خواست.
ا-اهع