بەسری: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی درێغی ناكات لە ڕاوەدوونانی تاوانباران

ئەمنی
  • 11-12-2024, 19:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولكەریم بەسری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بۆ كەسوكاری شەهیدانی ڕووداوەكەی فەللوجە تەئكیدیكردەوە: كە دەزگاكە درێغی ناكات لە ڕاوەدوونانی تاوانباران.
    دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا - كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عەبدولكەریم بەسری، بەیاوەری تیمی سكرتێری تایبەتی فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان، سەردانی ئەنجومەنی پرسەی شەهیدانی دەزگاكەی كرد كە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركی پیرۆزیان شەهید بوون.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، بەسری لە میانەی گفتوگۆیدا لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان، جەختیكردەوە: خوێنی شەهیدان وەك هاندەرێك دەبێت بۆ درێژەدان بە هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمان، و دووپاتیشیكردەوە: دەزگاكە درێغی ناكات لە ڕاوەدوونانی تاوانباران، قوربانیدانی قارەمانانیش وەك سیمبولی ئیرادەی بنبڕكردنی تیرۆر و گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری دەبێت.
    بەسری بەڵێنی دا: تۆڵەی دادپەروەرانە لە پاشماوەی باندە تیرۆریستییەكان بكەنەوە.