بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر هادی عامری، جەختی لە گرنگی ئەوپەڕی ئامادەیی بۆ یەكە سەربازییەكان كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك كۆبوەوە، وەك بەشێك لە سەردانەكەی بۆ پارێزگاكە.
هەر بە پێی بەیاننامەكە، عامری جەختی لە گرنگی پتەوكردنی هەماهەنگی و هاوكاری بۆ گەیشتن بە زۆرترین ئامادەیی كردەوە،و هاوكات پیرۆزبایی ساڵیادی ڕۆژی سەركەوتنی بەسەر تیرۆردا كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم سەركەوتنانە بەبێ ئەو خوێنەی كە ئەندامانی حەشدی شەعبی و سوپا و پۆلیس و جۆرە جیاوازەكانی هێزە چەكدارەكان بەخشیان بەدەست نەدەهات.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت