كۆبوونەوەیەكی حكومی بۆ تاوتوێی خێراكردنی گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەكان لە باكوری سوریاوە دەكرێت

ئەمنی
  • 11-12-2024, 16:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی گروپەكانی كاری تەكنیكی عێراقی و نێودەوڵەتییەكانی بەرپرسی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی جیهانی بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەعرەجی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی گروپەكانی كاری تەكنیكی عێراقی و نێودەوڵەتی بەرپرسیار لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی جیهانی بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراق لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا كرد، بە ئامادەبوونی جێگری نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخەری نیشتەجێی كاروباری مرۆیی لە عێراق، غوڵام ئیسحاق، و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كە لە بواری مرۆیی كاردەكەن.
    لە بەیاننامەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەڵسەنگاندنی كاری گروپەكان بۆ ساڵی ڕابردوو لە چوارچێوەی پلانی كاری دامەزراودا كرا، هەروەها باس لە تەحەددیاتەكان و پلانی كاری گروپەكان بۆ ساڵی 2025 كرا.
    لە میانەی كۆبوونەوەكەدا ئەعرەجی، جەختیكردەوە: لە گرنگی هەوڵی زیاتر بۆ خێراكردنی گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەكان بە پشتبەستن بە گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی گۆڕەپانی سووریا.