وەزیری ناوخۆ بەشداری ئاهەنگی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی دەكات و فەتوای مەرجەعیەتی رەشید وەبیر دەهێنێتەوە

ناوخۆ
  • 11-12-2024, 16:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بەشداریی لە ئاهەنگی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵیت: بە پاڵپشتی و ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، فەرماندەیی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە ساڵیادی ڕۆژی سەركەوتنی گەورە و ڕۆژی پۆلیسی فیدراڵی ئاهەنگێكی تایبەتی سازكرد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك فەرماندە ئەمنی و ئەفسەر و كەسایەتییەكان.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: شەمەری وتارێكی بەو بۆنەیەوە پێشكەشكرد، و تیایدا پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، و وە ڕۆڵەكانی گەلی بەڕێزمان و هێزە ئەمنییە چەكدارەكان لە ژێر ناوە جۆراوجۆرەكانیاندا كرد، و وتیشی: ئەم یادە خۆشە ڕۆژی شكستپێهێنانی تیرۆر و ڕزگاركردنی خاكی نیشتمانە لە 10ی كانونی دووەمی 2017.
    بەپێی بەیاننامەكە، وەزیری ناوخۆی فەتوای مەرجەعیەتی رەشیدمان سەید سیستانی (سێبەرەكەی بەردەوام بێت) وەبیرهێنایەوە،و ستایشكردنی قوربانییە مەزنەكانی شەهیدانی حەق و بریندارە ئازاكانی كرد لە بەرگریكردن لە خاك و سەقامگیری ئەم وڵاتە و تێكشكاندنی باندە تیرۆریستییەكان.