بەغداد - INA - محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان تەئكیدیكردەوە: كە فەتوای مەرجەعیەت خاڵی وەرچەرخانی سەرەكییە بۆ سەركەوتنەكانی عێراق بەسەر تیرۆریستەكانی داعشدا، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كاردەكەن بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان تەحسین خەفاجی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: حەوتەمین ساڵیادی ڕزگاركردنی خاكەكەمان لە دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، كە بە قوربانیدانی هێزە ئەمنییەكان و گەل و خوێنی ئەو شەهیدانەی سەركەوتنیان خوڵقاند بەدیهات. وتیشی: ئەو كار و هەوڵ و قارەمانێتییە گەورەیەی كە گەلەكەمان لە هێزە ئەمنییەكان پێشكەشی كرد، بەشدارییەكی بەرچاوی لە ڕزگاركردنی خاكی عێراقدا كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە ئێستا بە هەوڵ و كۆششی هێزە ئەمنییەكان و توانا و پڕچەككردن لە كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان لە ئاسایش و سەلامەتی بەهرەمەند دەبین وەك هێزە ئەمنییەكان لە سەردەمی ئازادییەوە و تا ئێستاش بەدوای پاشماوەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوەن، و وتیشی: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی لە بواری ڕێكخستن و ڕاهێنان و چەكداركردندا هەبووە بۆ هێزە ئەمنییەكان.
جەختیشیكردەوە: فەتوای مەرجەعیەت خاڵی سەرەكی و وەرچەرخانە لە بەدەستهێنانی ئەو سەركەوتنانە بۆیە بەڵێن بە گەلەكەمان دەدەین كە هێزە ئەمنییەكان لە هەمان ئاستی مەشق و پڕچەككردندا بەردەوام دەبن، و وتیشی: عێراق لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كاردەكات بۆ ڕاوەدوونان و دادگاییكردنی ئەوانەی لەم ڕێكخراوە تیرۆریستیانە دەمێنینەوە.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت