بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، رابەری رەوتی نیشتمانی شیعی سەید موقتەدا سەدر، فراوانبوونی قەوارەی زایۆنی لە سوریا شەرمەزار كرد و هۆشداریی دا لە ڕاكێشان بۆ ناو ململانێی تائیفی.
سەید سەدر لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێكس) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بێدەنگییەكی ڕەهای نێودەوڵەتی سەبارەت بە دەستدرێژی زایۆنی بۆ سەر خاكی سوریا هەیە، لە كاتێكدا ئێمە فراوانبوونی كۆلۆنیالیزمی تیرۆریستیی زایۆنی بە پشتیوانی ئەمریكا ئیدانە دەكەین، هۆشداری دەدەین لە ڕاكێشانی ناوچەكە بۆ ناو فیتنەیەك.